حەشدی شەعبی چەكی ئەمریكی بە پەكەكە فرۆشتووە

03.08.2019

لڤین: 
ئەمریكا ئاشكرای دەكات ئەو چەكە ئەمریكیانەی لە دەستی پارتی كرێكارانی كوردستاندایە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە پێیان فرۆشراوە و هیچ پەیوەندی بە یەپەگەوە نیە.

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیا عەرەبیەكان مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا، لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا بە هاوتا توركیەكەی وتووە، ئێمە لە نیگەرانیەكانی ئێوە تێدەگەین و بەلام ئەو چەكە ئەمریكیانەی لە دەستی پەكەكەدایە بەهیچ شێوەیەك لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتیەوە نەدراوەتە پەكەكە بەڵكو ئەو چەكانە لەلایەن بەرپرسانی حەشدی شەعبیەوە بە پەكەكە فرۆشراوە. 

ئێسپەر ئەوەشی وتووە كە ئەو چەكە ئەمریكیانە پێشتر دراونەتە سوپای عێراق و بۆ رووبەڕبونەوەكانی داعش ئەو سوپایە دایەتیە حەشدی شەعبی و لەو رێگایەوە بە پەكەكە  فرۆشراوە. 

3176 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations