لە كۆتایدا میسی سزا درا

03.08.2019

لڤین: 

‎لیۆنێل میسی، ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەهۆی ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی ئەمەریكای باشوری بە گەندەڵ ناوبردبوو، باسی لەوە كردبوو كە جامی كوپا ئەمریكای بۆ بەڕازیل ئامادە كردووە سزا بۆ بڕیایەوە. 

یەكێتی تۆپێی ئەمریكای باشور  بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند ئەو یاریزانە بە سێ مانگ راگرتن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و وەرگرتنی بڕی 50هەزار دۆلار سزا دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو وایەیەی یەكێتیەكە بۆی دیاری كردووە ئەو یاریزانە ناتوانێت لە 3 یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكەی بەشداری بكات كە بەرامبەر هەریەك لە هەڵبژاردەكانی شیللی و مەكسیك و ئەڵمانیا.

تا ئێستاش نە یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین و نە ئەستێرە جیهانیەكەی تۆ پی پێ هیچ وتەیەكیان لەو بارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە، لە كاتێكدا پێشتر بەگوێرەی میدیا جیهانیەكان یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین هەڕەشەی كشانەوەی لە یەكێتیەكە كردبوو ئەگەر سزای قورسی میسی بدەن.   

199 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations