پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٣ی ئابی وەک کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دیاریکرد

03.08.2019

لڤین:
پێشنیازى دیاریکردنى رۆژى سێی ئاب وەک رۆژى کۆمەڵکوژى ئێزیدییەکان خرایە دەنگدانەوە و بە دەنگى ٦٥ پەرلەمانتار پەسەندکرا.

پێنج ساڵ به‌سه‌ر کارەساتی شەنگالدا تێپەڕیوە هێشتا هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاوانی ئێزدی چارەنوسیان نادیارە.

بەرەبەیانی رۆژی 3/8/2014، شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ هێرشی كرایه‌سه‌ر و هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاوانی ئێزدی رووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئاواره‌بوون بونەوە، بەشێکیشیان روویانكرده‌ چیای شنگال و بێ ئاو و خواردن مانه‌وه‌و چه‌ندین كه‌س به‌هۆی تینوێتی و برسێتی و نه‌خۆشیەوە گیانیان لەدەستدا.

 

120 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations