بەرکەوتویەکی دیکەی کیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

01.08.2019

لڤین:
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە بەرکەوتویەکی دیکەی کیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، هاوڵاتی "ئەختەر عبداللە حسن" عەبابەیلێی کە یەکێکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە شەهید بوو.

لە دوای کیمیا بارانی هەڵەبجەوە ئەوە ١١٢ یەمین بەرکەوتوە کە گیانی لەدەستداوە.


188 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations