وێنه‌یه‌كی مه‌سرور و نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان ناڕه‌زایی دروست ده‌كات

01.08.2019

لڤین: 


وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ی دوێنێی ساڵیادی ئه‌نفالكراوانی بارزاندا ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوان به‌ سوكایه‌تی ده‌زانن. 
دوێنێ 31ی ته‌موز كه‌ ماوه‌ی 36 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی 8 هه‌زار بارزانی تێپه‌ڕی كرد له‌ كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌ی خۆش بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن. 
ئه‌و وێنه‌یه‌ نیگه‌رانی له‌لای به‌شێك له‌ چالاكوانانی بواری ئه‌نفال دروست كردووه‌ و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ وه‌ك رۆژی پرسه‌ وایه‌ بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ناكرێت ئاماده‌بوان پێبكه‌نن جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ئاستی باڵای به‌رپرسیارێتیش بن. 
په‌ڕه‌كانی پارتی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ وته‌ی به‌شێك له‌ میدیاكاره‌كانی حزبه‌كه‌یان كه‌ باسیان له‌ كوتله‌كاری نێوان هه‌ردوو ئامۆزاكه‌ كردبوو. 



9161 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations