ئێران گۆڕانکاری لە دراوەکەیدا دەکات

31.07.2019

لڤین:
حکومه‌تى ئێران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێشنیارێکى بانکى ناوه‌ندى وڵاته‌که‌ى نیشاندا بۆ گۆڕانکارى له‌ دراوى نیشتیمانى و لابردنى چوار سفرى سه‌ر دراوه‌که‌ى و هاوکات بڕیاریداوە تێچووى چاپکردنى دراو کەمبکاتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، بە ئامانجی گەڕانەوەی بەها بۆ دراوی نێشتمانت له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حکومه‌تدا به‌سه‌رۆکایه‌تى حه‌سه‌ن رۆحانى پێشنیاره‌که‌ گۆرینى دراوى نیشتیمانى له‌ ریاله‌وه‌ بۆ تمه‌ن و لابردنى چوار سفر پەسەندکراوە. 

لە ماوەی رابردودا به‌هاى دراوى ئێرانى به‌هۆى سزاکانى ئه‌مریکاوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو دابه‌زى. 

هەروەها، ئێران بڕیاریداوه‌ که‌ تێچووى چاپکردنى دراو که‌مبکاته‌وه‌.

579 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations