قه‌ڵه‌وی ورگ و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی

31.07.2019

 لڤین:
قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌وییه‌ له‌ جیهاندا، چونکه‌ دیواری سک و ورگ یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا کۆده‌بێته‌وه‌ و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له‌ هه‌مان کات دا ڕزگاربوون له‌ قه‌ڵه‌وی ورگ کارێکی ئاسان نیه‌ و له‌ شوێنه‌کانی تر زه‌حمه‌تره‌ ۰ 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ بۆ نەمانی قەڵەوی ورگ دەخاتەروو.
ـ نه‌خواردنی خواردنی شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، ڤاست ڤوود ، که‌باب ، دوگ ، سه‌روپێ۰
ـ وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان: وه‌ک بيبسى، كۆلا، فانتا، سێفن، سپڕایت، شه‌ربه‌تی گیراوه‌، شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش. 
ـ له‌ جیاتی ئاردی سفر و برنجی سپی، ئاردی بۆر و ئاردی جۆ و برنجی قاوه‌یی و نانی تیری و هه‌ورامی بەکاربهێنە له‌ بری نانی بازاڕ و سه‌موون۰ 
ـ زۆر خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ تایبه‌ت میوه‌ و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره‌ سێو، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز، ترۆزی، شووتی، به‌هێ۰ 
ـ خواردنی بڕی زیاتر له‌ پڕۆتینی بێ چه‌وری چڕه‌کان وه‌ک پاقله‌مه‌نیه‌کان، گوێز، چه‌رەس، ماسی سه‌لمۆن۰ 
ـ خواردنی کوڵاو و برژاو زیاتر بخۆ له‌ جیاتی سوورکراوه‌ ؛ له‌ کاتی چێشت لێنان که‌مترین بڕی زه‌یت و ڕۆن به‌کار بێنه‌۰ 
ـ به‌ په‌له‌ خواردن مه‌خۆ و کاتی نان خواردن ئاو و ماستاو و دۆ مه‌خۆره‌وه‌، خواردنه‌ی دوانزه‌ په‌رداخ یا زیاتر له‌ ئاو ڕۆژانه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان۰ 
ـ وه‌رزش کردن ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر به‌ تایبه‌ت وه‌رزشی ورگ۰ 
ـ به‌کارهێنانی ده‌رمانی و ده‌رزی توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ۰ 
ـ توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ به‌ ڕێگه‌ تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا بێ نه‌شته‌رگه‌ری. 

4657 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations