یانەیەكی پلە دوو ئەلڤێسی دەوێت

29.07.2019

لڤین: 
یانەیەكی پلە دووی ئیسپانی ئامادەیی دەربڕی ئەستێرە بەرازیلیەكە وەربگرێت و دەشڵێت ئێمە پارەی زۆرمان نیە بیدەینە یاریزان بەڵام دڵنیاین دڵخۆش دەبێت لەلای ئێمە. 

دوای ئەوەی دانی ئەلڤێس، ئەستێرەی بەرازیلی، بڵاوی كردەوە لە ئێستادا بێ یانەیە و بە شوێن یانەیەكی گونجاودا دەگەڕێت، یانەی قادشی ئیسپانی وەڵامی ئەو یاریزانەی دایەوە و رایگەیاند: ئێمە لەو یانانە نین كە بتوانین پارەیەكی زۆر بە یاریزانان بدەین. 

یانەكە كە لە پلە دووەكانی ئیسپانیادا یاری دەكات دەشڵێت: دڵنیات دەكەینەوە لای ئێمە كاتێكی زۆر خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ ئەوەشدا درێسی ئێمە زۆر لە درێسی ھەڵبژاردەی ووڵاتەكەشتەوە نزیكە. 

دوای كۆتایی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان دانی ئەلڤێس ئێستا یاریزانێكی ئازادە و بەدوای یانەیەك دەگەرێت یاری بۆ بكات بەڵام تا ئێٍتا هیچ یانەیەك ئامادەیی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەرنەبڕیوە. 

223 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations