مانی پشووی هاوینەی لە گوندەكەی بەسەر برد

29.07.2019

لڤین: 
ئەستێرەكەی سەنیگال پشووی هاوینەی خۆی لە گوندەكە بە بەخشینەوەی پارە و دروستكردنی پڕۆژە بەڕێ كرد و لەلایەن خەڵكیشەوە پێشوازیەكی گەورەی لێكرا. 

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگال و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، لەسەردانێكدا گەڕایەوە وڵاتەكەی و چووە گوندی بامبالی كە منداڵی خۆی لەوێ بەسەربردووە و قوتابخانەیەكی گەورە و سەردەمیانەی لەو ناوچەیەدا كردەوە.

ئەو كە لە وەرزی پشوودانیەتی بەڵام پشووەكەی بۆ خزمەتی وڵاتەكەی بەكار هێنا، گەرشایەوە بۆ سەنیگال و بۆ ئەوەی ئەو بەڵێنەی لە مانگی نیسانی رابردوودا رایگەیاندبوو كە 200 هەزار پاوەند بۆ دروستكردنی قوتابخانەیەكی ئامادەیی لە گوندی بامبالی تەرخاندەكات جێبەجێ بكات. 

ئەو كە لەلایەن بەرپرسان و خەڵكی گوندەكەوە پێشوازییەكی گەورەی لێكرا بە خەڵكی گوندەكەی وت، فێربوون شتێكی زۆر گرنگە و هاوكاریتان دەكات بۆ ئەوەی بگەنە بەهرەیەكی زۆرباش، هاوكات لە كاتی گەڕانەوەی 150 هەزار فرەنكیشی بەخشیە خەڵكی. 

703 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations