شەبنەم بارانی هەوادارانی سەرسام دەکات

28.07.2019

لڤین:

شەبنەم بارانی، ئەو خانمەی بەهۆی جوانیەكەوەی نازناوی شاجوانی ئینستاگرامی پێ بەخشراوە، نوێترین وێنەی بڵاوكردەوە.

بارانی، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی بڵاوكردەوە، بە عەزییەکی سوورەوە دەرکەوتووە لەسەری نووسیوە"تا دەتوانیت دڵ بەدەست بھێنە، دڵشکاندن ھونەر نییە"، ھەوادارانی باس لە شۆخییەکەی دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن رەنگی سووری زۆر لێ دێت.

شەبنەم، لەساڵی ١٩٩٤ لەدایكبووه، لە وڵاتی سوید دەژی، بەهۆی جوانیەكەیەوە داوای چەندین كاری ریكلام و میدیای لێكراوە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی به خوێندنەوە رەتی كردۆتەوە.

 

2161 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations