لە چوار هەفتەدا هێندەی ساڵێك منداڵ لە ئیدلب كوژراون

28.07.2019

لڤین: لە هەژماری هەورامان قانیع
ئەمە نوێترین وێنەی بۆردومانەكەی رۆژی چوار شەمەی رابردووە لە پارێزگای ئەدلب گیراوە، گوزارشت لەو كارەساتە مرۆییە دەكات كە بەسەر ئەدلب دا هاتووە.

 لە وێنەكەدا كچێكی تەمەن پێنج ساڵ، لەناو داروپەردووی بینا ڕووخاوەكەدا دەردەكەوێت، كراسی برا حەوت مانگییەكەی گرتووە، بۆ ئەوەی نەكەوێتە خوارەوە. باوكەكەش هەوڵدەدات هەردووكیان ڕزگار بكات. 

وێنەكە لەلایەن "بشار الشیخ"ی رۆژنامەنوسەوە گیراوە. 

دوای ئەوەی هەردوو منداڵەكە دەردەهێنرێن، دەگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، (ریهام) كچە پێنج ساڵانەكە بەهۆی كاریگەریی برینەكانییەوە گیان لەدەست دەدات، بەڵام برا حەوت مانگییەكەی لە یەكەی چاودێریی چڕە. 

دایكی ئەم دوو منداڵە، ئەویش لەژێر داروپەردوی بیناكەدا گیانی لەدەستداوە. ژمارەی ئەو منداڵانەی لەم چوار هەفتەیەی دوایدا لە ئەدلب كوژراون، زیاترە لە كۆی ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2018 لە هەمان ناوچە كوژراون.

سەرچاوە
الشرق الاوست، هەینی، 26 تەموزی 2019.

214 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations