ئایندەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکا چی لێ بەسەر دێت؟

27.07.2019

لڤین: کۆژین سدیق
لەڕابوردو  ئەمریکا ڕۆڵێکی وای نەبوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا وەک زلھێزێک بەڵکوبەڕیتانیا لەوسەردەمە وەک زلھێز لەناوچەکە ڕۆڵی دەبینی،ئەم ڕۆڵە زیاتر بوو بەتایبەت لەسەردەمی عوسمانییەکاندا،لەپاش جەنگی یەکەمی جیھان لە(١٩١٤-١٩١٨) کاتێک عوسمانییەکان لەگەڵ ئەولایەنانەبون کەدۆڕان لەجەنگ و شکستیان ھێنا وجەنگ کۆتایھات لە ٣١-١٠-١٩١٨ شەڕوەستا. پێگەی بەریتانیا ئیتر لەناوچە لاواز بوو. دواتر لە ١٩٤٧ دا باڵیۆزی بەڕیتانیا یاداشتێکی فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (مارشاڵ) کرد،بەفەرمی مەلەفی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی پێشکەشی ئەمریکاکرا.

لەدوای جەنگی دووەمی جیھان تورکیا ڕوویکردە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەمەش بە ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی، و دەرفەتیدا بەوەی کە فرە ڕەنگی حزبی و گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا ڕووبدات. پاشان تورکیا ھەنگاوی گەورەی بەدڵی ئەمریکانا ئەویش ئەوەبوو لە ١٩٤٩⁄٣⁄٢٨ (عیسمەت ئینینۆ) پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروستکرد و دانی بەو وڵاتەنا،پاشان لە قۆناغی جەنگی سارد تورکیا بە تەواوی لایەنگری ئەمریکابوبەڵام گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوای لیبراڵی ئەوەندەی دیکە گۆڕانکاری بەسەرداھات کاتێک تورکیا(ئەندامێتی ناتۆی) بەدەستهێنا لە 1952دا لەدژی (ھاوپەیمانی وارشۆ) بەسەرۆکایەتی سۆڤییەت. ئەم پەیوەندییە گەرم ستراتیژییە بەردەوام بوو تاکۆتای جەنگی سارد ئیتر وردە وردە قۆناغێکی تر دێت لەو پەیوەندییە بەرە بەرە ناکۆکیەکان سەریانھەڵدایەوە و قۆناغێکی نوێ لەناکۆییەکانیان ھاتە ئاراوە.

لە ساڵی 1974دا، ئەوەندەی دیکە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا ئاڵۆزبوون، لەدوای ئەوەی حکومەتی ئەوکاتەی تورکیابڕیاریدا بەوەی کە هێزی سەربازی ڕەوانەی باکووری قوبرس بکات بەمەبەستی پاراستنی تورکە قوبرسییەکان لە توندوتیژی یۆنانییەقوبرسییەکان، ئەوەش لەدوای ئەوەی کە یۆنانییە قوربرسییەکان هەوڵیاندا کودەتا بەسەر حکومەتەکەی مکاریۆس بکەن و لەدەسەڵات دووریبخەنەوە. واشنتۆن لەوکاتەدا هۆکارەکانی تورکیای لەبەرچاونەگرت وبەھۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ قوبرس ئەمریکا سزای کڕینی چەکی بەسەر تورکیا سەپاندو گەمارۆی خستەسەر هەناردەکردنی چەک بۆ هەریەک لە تورکیا و قوبرس. لەکاردانەوەی ئەو بڕیارەدا، تورکیا بڕیاریدا کاروچالاکی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک بووەستێنێت.

پاشان لەسەردەمی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراق کاتێک حکومەتی ئەوکاتەی ئەمریکا داوایکرد خاکی تورکیا بەکاربهێنێت بەمەبەستی گواستنەوەی هێزەکانیان بۆ باکووری عێراق بەمەبەستی ڕوخاندنی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، بەڵام ساڵی 2003 لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە ئەو داواکارییە ڕەتکرایەوە، کە لەوکاتەدا پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستەوەبوو. 

ئەمریکا لە ئیدارەی بوش لەو هەڵوێستەی تورکیا زۆرنیگەران بوون، هەربۆیەسووربوون لەسەر ئەوەی کە کاریگەری تورکیا لە عێراقی نوێ زۆر لاوازبێت بەڵکو دووریشبخەنەوە، بەمەش بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە عێراق کەوتنە مەترسییەوە. لەسەردەمی ئیدارەی دووەمی بوش پەیوەندییەکان بەوشێوەیە مانەوە تاوەکو ئەوکاتەی دۆخی ئاسایشی عێراق بەتەواوی خراپ بوو.

ئەوەی واشنتۆن خوازیاری ئەوە نەبوو ڕۆڵی جەنگی ڕاستەوخۆ بگێڕێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش، هەربۆیەشە بەدوای هاوپەیمانەوە بوو کە بتوانن ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە لەئەستۆ بگرن

دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش جیهانی تووشی سەرسوڕمان کرد بەوداگیرکارییە زۆر و فراوانخوازی سەربازی لەبەشێکی زۆرلە پارێزگاکانی عێراق، و ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستیھێنا بەهەر هۆکارێک بێت، پرسی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری کۆبانی لەدەستی داعش لە رۆژئاوای سوریا، بووە بابەتێکی نێودەوڵەتی. بەهۆی فراوانبوونی سەرسوڕهێنەرانی ئەو ڕێکخراوەیە، ئیدارەی ئەوکاتەی حکومەتی ئەمریکا ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی واشنتۆن خوازیاری ئەوە نەبوو ڕۆڵی جەنگی ڕاستەوخۆ بگێڕێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش، هەربۆیەشە بەدوای هاوپەیمانەوە بوو کە بتوانن ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە لەئەستۆ بگرن. 

لە عێراق ئەمریکییەکان کاریان لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشد بوو، بەڵام لە سوریا ئەمریکییەکاندوای ئەوەی لە ھێزەکانی سوریای ئازاد بێ ئومێدبوو هاوپەیمانێتییان لەگەڵ هێزەکانی پەیەدە کرد.، تورکیا زۆر بە ترس و توڕەییەوە تەماشای ئەو پشتیوانییەی ئەمریکای کرد بۆ هێزە کوردییەکان.

چونکەتورکیا بە تیرۆرست و ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی ناوییان دەبات و تورکیا بەتەواوی دژی سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا وەستایەوە تا ئەو ڕادەیەی تورکیا داوای کرد یان ئێمە ھەڵبژێرن یان یەپەگە.

بەپێی گۆڤاری (فۆرین پۆلیس) ھۆکاری کێشەکانی نێوان واشنتن وئەنقەرە دەگەڕێتەوە بۆ چەند بابەتێکی سەرەکی لەوانە(پرسی کورد - نزیکبونەوەی ئەردۆگان لە ڕوسیا) 

ئەمریکا و خودی ترامپ چەندینجار تورکیایان ئاگادارکردۆتەوە لە کڕینی ئەو سیستەمە موشەکیە بەڵام ئەردۆگان گوێی بەئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا نەداو سووربونی خۆی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە کە تورکیا پاشگەزنابێتەوە لەو سیستمە

بەڵام دەکرێ بڵێین لە ئێستادا کێشەی سەرەکی و جەوھەری ئێستای ئەنقەرەو واشنتن نزیکبونەوەی ئەنقەرەو مۆسکۆیە و کڕینی سیستمی بەرگری موشەک S400 کە ئەم خاڵانە بۆتە ھۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانیان و ئەمریکا و خودی ترامپ چەندینجار تورکیایان ئاگادارکردۆتەوە لە کڕینی ئەو سیستەمە موشەکیە بەڵام ئەردۆگان گوێی بەئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا نەداو سووربونی خۆی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە کە تورکیا پاشگەزنابێتەوە لەو سیستمە .لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند چەندین کاروانی سیستمە ڕووسییەکە گەیشتۆتە تورکیاو دەست دەکەن بە جێگیرکردنی واچاوەڕوان دەکرێت ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرەبسەنێت و ئەمریکا کۆمەڵێک سزا بەسەر ئەو وڵاتە بسەپێنێ.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دژە موشەکی ئێس ٤٠٠ سیستەمێکی پیشکەوتووی ڕووسییە کە لەچەند بەشێک پێکهاتووە، لەوانە سیستەمێکی تێکەڵە و ئاڵۆزە بۆ چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوە،  سیستەمی موشەکی کە چوار جۆری جیاوازی موشەک لەخۆدەگرێت بۆ بەرپەرجدانەوەی موشەک و فڕۆکەی جەنگی لەگەڵ ناوەندێکی کۆنترۆڵ.

سیستەمەکە بە یەکێک لە پێشکەوتوترین سیستەمی بەرگری دادەنرێت و دەتوانێت لەدووری ٤٠٠کم و بەرزی ٣٠ کم موشەکی بالیستی و موشەکی ئاراستەکراو تێکبشکێنێت. هەروەها لەدوری نزیکەی ٣٠٠ کم بەهۆی سیستەمە موشەکی ئاراستەکراو تێکبشکێنێت. هەروەها لەدوری نزیکەی ٣٠٠ کم بەهۆی سیستەمە ئالۆزە رادارەکەیەوە دەتوانێت شوێنی فرۆکەی جەنگی نەوەی چوارەم، وەک فرۆکەی ئیف ١٦،  ئاشکرا بکات و بە ئامانجی بگرێت. لە توانایدایە لەیەک کاتدا رووبەرووی ٣٦ موشەک ببێتەوە و تێکیان بشکێنێت.

واچاوەڕواندەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بڕوات و ئەمریکا سزای تورکیا بدات.

بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندوە كە لەهەفتەی داهاتوەوە ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر توركیا دەستپێدەكات.

ئەگەر لە ڕابردوو گوێمان لێبوبێت کە ئەمریکا زنجیرەیەک سزا ڕادەگەێنێت ھەموان مێشکامان بۆ ئێران دەچوو بەڵام ئەم جارە وانییە،چاوەڕواندەکرێت ئەمریکا زنجیرەیەک سزا ڕابگەێنێت بەڵام ئەمجارە بۆسەر ئێران نا بەڵکو بۆسەر تورکیای ھاوپەیمانی چەند ساڵەی کە ئێستا پەیوەندییەکانیان وای لێھاتووە. 

ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ ڕایگەیاند كەبەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندوە كە لەهەفتەی داهاتوەوە ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر توركیا دەستپێدەكات.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندوە كە بۆ جێبەجێكردنی سزاكان پێویستیان بەڕەزامەندی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هەیەو دەبێـت ڕەزامەندی لەسەر سزاكان دەرببڕێت.

بەرپرسێكی ئەمریكا ڕونیشیدەكاتەوە كە بەهۆی كڕینی سیستەمی ئێس 400 وەئەمریكا بڕیاریدا لەهەفتەی داهاتوەوە ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر توركیا دەست پێبكات چونكە توركیا بژاردەیەكی هەڵەی هەڵبژارد.

621 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations