توركیا و پارتی زانیاری دژبەیەك لەسەر پلانداڕێژەری هێرشەكەی هەولێر بڵاو دەكەنەوە

27.07.2019

لڤین: 
میدیای فەرمی حكومەتی توركیا رایگەیاند كە بەرپرسی هێرشەكەی هەولێریان كوشتووە، بەڵام دەڵێت ناسراوە بە دۆغان نورهان جیاواز لەو ناوەیە كە ئەنجومەنی ئاسایشی پارتی بلاوی كردەوە. 

ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حكومەتی توركیا بلاوی كردەوە كە "ئەردۆغان ئوناڵ، كە ئاماژە بەوە دەكرێت هاندەر و دەستپێشخەری هێرشەكەی هەولێر بووە كە تێیدا كارمەندی كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەولێر، عوسمان كۆسە، گیانی لەدەستدا، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی میت و سوپای توركیادا لەچالاكی خرا".

بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە لە كاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ هەینی ئەنجومەنی ئاسایش راگەیەندراوێك و دانپێدانانی چەند كەسێكی بلاو كردەوە كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی سرە بەرپرسەكەی توركیا دەستگیری كردون و تیایدا ئاماژە بەوە دەكرێت كە بەرپرسێكی پەكەكە پیلانی هێرشەكەی داڕشتووە و ناوی ناوی (فاتیح، بۆتان)ە میدیای توركیا جیاواز لەو ناوە دەڵێت و دەڵێت بەرپرسی ئەو هێرشە ناوی ئەردۆغان ئوناڵ كە نازناوی دۆغان نورهان-ە، هاندەر و دەستپێشخەری هێرشەكەی ١٧ی تەمووزی هەولێر بووە، رۆژی ٢٤ی تەمووز لە قەندیل شەهیدیان كردووە. 

میدیای توركیا ئەوەشی وتووە "لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی میت و سوپای توركیادا، ئوناڵ لەچالاكی خراوە، ئوناڵ كە لە ١٩٩٠ بووەتە ئەندامی پەكەكە، لە ١٩٩٤-١٩٩٨ زیندانی كراوە و زاندراوە دوای ئازادبوونیشی لە زیندان چووەتە شاخ، دەركەوتووە ئوناڵ یەكێك بووە لەو پێنج كەسەی كۆنسەی هەواڵگری پەكەكە".

3370 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations