فەیسبووك بە 5 ملیار دۆلار سزا دەدرێت

25.07.2019

لڤین:
بەهۆی ئەوەی تایبەتمەنێتی 87 ملیۆن كەسی ئاشكرا كردووە و كۆمپانیای فەیسبووك بە بڕی 5 ملیار دۆلار سزا دەدرێت. 

لیژنەی بازرگانی فیدرالێ ئەمریكا لەگەڵ كۆمپانیای پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان دوێنێ چوار شەممە رایگەیاند بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی بەكار هێنەریانیان ئاشكرا كردوو،  كۆمپانیای فەیسبووك رووبەڕی دادگا كراوەتەوە. 

ئەو كۆمپانیایە ئەگەری هەیە بە بڕی 5 ملیار دۆلار غەرامە بكرێت بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندێتی بەشێك لە بەكارهێنەرانیان بۆ كاری بازرگانی ئاشكرا كردووە.  

فەیسبووك لە ساڵی 2012 تایبەتمەندێتی 87 ملیۆن بەكارهێنەری ئاشكرا كردووە بۆ كۆمپانیایە و ئەو كۆمپانیایەش لە ساڵی 2016دا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دا فرۆشتویەتیەوە. 

459 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations