دیوێکی تری سەعاتەکەی سەماوە

24.07.2019

لڤین: لە هەژماری هونەر تۆفیق

کاتێک جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کوژرا، سەرۆکی هەرێم بەپەلە کۆتایی بە سەفەرەکەی هێنا لە فەرەنسا و گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەنا ، شەوێکی درەنگ هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە دووری سەماوە بە ١٦٠ کلم پێگەیاند . هەر ئەو شەوە ئەو پیاوە ١٦٠ کلم بیابانی بڕی بۆ ئەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکە بەسەربکاتەوە . وەک خۆی دەڵێت پەیوەندی بە دەستەڵاتدارانی هەرێمەوە کردووە کە گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردە ئەنفالکراوەکان دۆزراوەتەوە . لیژنەی تایبەت بەهەڵدانەوەی لێ ئاگادارکردۆتەوە ، بەوپەڕی ڕێزەوە ئێسک و پروسکەکان لێکدی جیادەکەنەوە. 

رۆژی دواتر سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی گۆڕەکە دەکات. گۆڕەکە بۆ جیهان ئاشکرادەکەن.

ئەوەی مایەی سەرسامیە ، نە سەرۆکی هەرێم، نە سەرۆکی حکومەت، نەسەرۆکی پارلەمان، وەک ئەوەی ئەو گۆرە بەکۆمەڵە ڕوفاتی قەومێکی تربێت ، ئەوەندە خۆیان نەڕەنجاند بچن لەکاتی هەڵدانەوەیدا ڕێز لە قوربانیەکانیان بگرن. 
سەرۆکی هەرێم لەپێناو کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیادا لەماوەی چەند سەعاتێکدا لە پاریسەوە گەڕایەوە هەولێر، بەڵام لەپێناو دەیان ژن و منداڵی کوژراوی وڵاتەکەی خۆیدا چەند سەعاتێک ڕێگا، خۆی ماندوونەکرد!!
ئەو سەعاتەی لە گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە، حەقە بکرێتە سەعاتی خەمساردی سەرۆکایەتی و حکومەت و پارلەمانی کوردستان، کە نەیانتوانی بچن دوو مۆم لەسەر روفاتی ناو ئەو گۆرە دابگیرسێنن و تاجە گوڵینەیەکی لەسەر دابنێن.

5782 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations