لە بارەی وەرگرتنی پارەی ئاو کارەبا لە هاوڵاتیان حکومەتی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

22.07.2019

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لە مانگی داهاتووەوە پارەی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا لە هاوڵاتیان وەربگرێت.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، بە سایتی "زەمەن"ی راگەیاندووە"حکومەت بڕیارێکی نوێی دەرکردووە کە لەمەودوا پارەی ئاو و کارەبا و سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە هاوڵاتیان وەربگرێت".

وتەبێژەکە رونیشیکردووەتەوە"تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ میکانیزمێکی دیاری نەکردووە بۆ ئەوەی ئەو پارانە وەربگرێتەوە کە چەند ساڵێکە لای هاوڵاتیانە و حکومەت وەری نەگرتوەتەوە".

بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە،"لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی موچەوە، بۆ ئەوەی فشاری زیاتر لەسەر هاوڵاتیان دروست نەبێت، پارەی خزمەتگوزارییەکانی لە هاوڵاتیان وەرنەگرتەوە، بەڵام ئەوە مانای لێخۆشبوون نییە و ئەو پارەیە وەک قەرز لەسەر هاوڵاتیان ماوەتەوە، لە ئێستاشدا حکومەت بێگومان فشار ناکات بۆ ئەوەی هەموو پارەکان بەسەر یەکەوە لە هاوڵاتیان وەربگیرێتەوە، بەڵام بێ گومان ئەو قەرزانە وەردەگرێتەوە، ئەگەر چی هیچ میکانیزمێکی بۆ وەرگرتنەوەی دیاری نەکردووە".

24994 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations