ساز ئاسۆ جیاوازتر دەرکەوت

21.07.2019

لڤین:

خانمە پێشکەشکاری کورد، ساز ئاسۆ، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایلێکی نوێوە بڵاو کردەوە.

ساز ئاسۆ،شەوی ڕابردوو ٢٠ ی تەمووزی ٢٠١٩، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلێکی نوێوە بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "ھەرگیز دەستکاری ڕەنگی سروشتیی قژم ناکەم، بۆیە کە حەز بە گۆڕانکاری دەکەم، بارۆکە بەکار دەھێنم".

ساز ئاسۆ،لە چەند دەزگایەکی جیاوازی ڕاگەیاندن کاری کرووە، ھەروەھا چەند ساڵێکە لە ھیچ دەزگایەک کار ناکات، تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی بڵاو دەکاتەوە.

 

1029 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations