سبەینێ ساڵیادی شەهید سۆرانی مامەحەمە بەڕێوە دەچێت

20.07.2019

لڤین: 
سبەینێ ماوەی 11 ساڵ تێپەڕ دەكات بەسەر تیرۆر كردنی شەهیدی قەڵەم (سۆرانی مامە حەمە) بەو بۆنەیەوە لە سلێمانی مەراسیمی  ساڵیادەكەی دەكرێتەوە. 

بەبۆنەی تێپەڕكردنی ماوەی 11 ساڵ بەسەر تیرۆر كردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە رۆژنامەنوسی گۆڤاری لڤین، ئێوارەی سبەینێ لە ماڵی سندی مەراسیمی ساڵیادەكەی بەڕێوە دەچێت. 

لە مەراسیمەكەدا خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە دەبەخشرێتە سێ كەسایەتی و بیر هێنانەوەی ئەو شەهیدە ئەنجام دەدرێت.

سۆرانی مامە حەمە،  لەدایكبووی ساڵی1987 لە دایك بووە لە شاری كەركوك، ماوەی سێ ساڵ لە گۆڤاری لڤین كاری كردووە، لە21ی تەمموزی2008 ناو ماڵەكەی خۆیدا تیرۆر كرا. 

كەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەكراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە، تاوانباران و هۆكاری كوشتنی بۆ خەڵكی روننەكراوەتەوە.

بەر لە دوو مانگ لە تیرۆر كردنی هەڕەشەی كوشتنی لێكرابوو. تیرۆر كردنەكەشی دوای راپۆرتێك هات لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی شاری كەركوك لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە لە گۆڤاری لڤین بڵاوی كردەوە. 

218 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations