سەفین بەرزنجی کلیپی (یارەکەم)ی بڵاوکردەوە

17.07.2019

لڤین:
سەفین بەرزنجی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی یارەکەم لەگەڵ خانمە مۆدێل "شێنێ هۆشیار" بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "سەفین بەرزنجی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە بە ناوی "یارەکەم"، خانمە مۆدێلی ناسراو "شێنێ هۆشیار" لە کلیپەکەیدا بەشدارە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "ئاراس گەبەیی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن سەفین خۆیەوە دانراوە.

سەفین بەرزنجی یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کورد، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، تا ئێستا ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیبێژ داناوە.

416 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations