هه‌یفا وه‌هبی ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ ئاهه‌نگێڕان

15.07.2019

لڤین:

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بیژی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی، له‌دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشی و باشبوونی ته‌ندروستی، ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ ئاهه‌نگێڕان.

هه‌یفا وه‌هبی، له‌ كه‌ناری باكوری لوبنان و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌زاران بینه‌ر، ئاهه‌نگێكی ئه‌نجامدا و چه‌ند گۆرانییه‌كی پیشكه‌ش كرد و به‌ چه‌ند سه‌مایه‌ك و جوڵه‌یه‌كی جیاواز سه‌رنجی ئاماده‌بووانی راكێشا. 

هه‌یفا وه‌هبی،له‌ رۆژی ١٠ ی مانگی داهاتودا،له‌ وڵاتی سوید ئاهه‌نگێك ئه‌نجام ده‌دات و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ره‌وه‌ندی عه‌ره‌بی و سویدی و بیانیش به‌شداری له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا بكه‌ن. 

775 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations