غالب محەمەد: حكومەتی عێراق نەوتی بۆ هەرێم ناردووە بەڵام دابەشیان نەكردووە

14.07.2019

لڤین:  
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات بەغداد نەوتی سپی ناردووە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام نەوتەكە دابەش نەكراوە بەسەر هاوڵاتیان و بەنزینی كۆچبەرە عێراقیەكانیش دراوەتە دەزگا حكومیەكان. 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا ٤٤ ملیۆن و ٩٦١ هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی هاتووە و دەبوو نیوەی پارێزگای سلێمانی وەریبگرێت، بەڵام زۆربەی هاوڵاتییان نەوتیان وەرنەگرتووە و لەو بڕە تەنها ٢٧ ملیۆن لیتری دابەشكراوە.

ناوبراو لە كۆگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رونیكردەوە: ، هەر لە ساڵی رابردوودا بەغدا ٢٩ ملیۆن و ٦٢٨ لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای هەولێر ناردووە، بەڵام دابەشنەكراوە بەسەر هاوڵاتییانی شارەكە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دەیان ملیۆن لیتر بەنزین و گاز بە ناوی كۆچبەرانەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم نێردراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانیان نوسینگەی كۆچبەران ئەو بەنزینەیان بۆ نەچووە و لەڕێگەی پارێزگاكانەوە دراوە بە دامودەزگاكانی حكومەت.

552 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations