دەربارەی لڤین پرێس

گۆڤاری لڤین گۆڤارێکی سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە، جەخت لەسەر بەدواداچوونی ڕووداو و گۆڕانکارییەکان دەکاتەوە و گەیاندنی زانیاریی ورد و دروست بە شێوەیەکی بێلایەن و بە پەیڕەوکردن لە بنەماکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، بە ئامانجی بەشداریکردن لە پڕۆسەی کامڵکردنی چەمکی (ھاوڵاتیبوون) و چەسپاندنی سیستەمێکی دیموکراسی و شەفافییەت لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە دەوڵەتی و حکومی و تایبەتییەکاندا. لڤین خاوەنی ھیچ ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت نییە و بەشێکیش نابێت لە گومانەکانی ھیچ ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت. کارەکەی ئەوەیە بە خەڵک بڵێت چی ھەیە، ھەرگیز بە خەڵک ناڵێت چی بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٩ ستافی گۆڤاری لڤین ھەڵسان بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ناوی لڤین و گۆڤاری لڤین بووە بەشێک لە دامەزراوەکە. دامەزراوەی لڤین سەرەڕای گۆڤاری لڤین، گۆڤاری لڤینی نوێ و پێگەی لڤینیش دەگرێتەوە.
Back to top button