بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە جەژندا سەردانی یەكدی نەكەن و لەماڵەكانیان بمێننەوە، چونكە جەژن دەبێتە هۆی زیادبونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا.
سەباح هەورامی، راگەیاند: داوا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن و رێكارە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن بەتایبەت لە ئێستادا كە مانگی رەمەزانە خەڵك كەمتر بەریەككەوتنی هەیە، بەڵام ئەگەر شەوان بتوانن لەمزگەوتەكان و شوێنە قەرەباڵغەكان رێكارە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان پارێزراو بێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی “داوا دەكەم خەڵك لە جەژندا سەردانی یەكتر نەكەن، لەماڵەكانی خۆیان بە تەلەفۆن جەژنە پیرۆزە لە یەكتری بكەن، چونكە جەژن ئەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووان زۆر زیادبكات، لەبەرئەوەی كولتوری ئێمە وایە لە جەژندا خەڵك سەردانی یەكتر دەكەن و یەكتر ماچ دەكەن كە ئەوەش رێگەیەكی زۆر ئاسانە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.”