وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا چەند بڕیارێکی نویی دەرکرد و دەڵێت: بڕیارماندا كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە لە پاش جەژن و دوای هەلسەنگانی بارودوخی تەندروستی.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا لە تەواوی پارێزگاكانی(هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە)و ئیدارە سەربەخۆكانی (ڕاپەرین و گەرمیان) و گشت یەكە كارگێرییەكانیان لە كاتژمێر ١١ی شەوی كوتا رۆژی مانگی رەمەزان.
وەزارەتەکە گەشتکردنی بۆ وڵاتی هیندستان قەدەغەکردووە و ئەوانەشی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە سەردانی هیندستانیان کردووە کەرەنتین دەکرێن.