کازمی فڕۆکەی تایبەت بۆ عێراقیەکانی هیندستان دابین دەکات

لڤین:
سەرۆک وەزیرانى عێراق، بۆ گەڕانەوەى ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەى لە وڵاتى هیندستان بەهۆى تەشەنەکردنى کۆرۆنا لەو وڵاتە گیریانخواردوە فڕۆکەى تایبەت دابین دەکات.
فهلاح ساعدى، باڵیۆزی عێراق لە هندستان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، ڕۆژى پێنج شەمە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بۆ گەڕانەوەى ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەى لە وڵاتى هیندستان لە شارى لهنیودهلهى بەهۆى بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنى کۆرۆنا لەو وڵاتە گیریانخواردووە فڕۆکەى تایبەت دابین کردووە.
وتیشى، تائێستا ئامارى توشبوانى هاوڵاتیان عێراق بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هیندیستان ڕووننیە، بەڵام شەش کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.