لە ئیسرائیل بە هۆی قەرەباڵغیەوە ٤٤ کەس مردن

لڤین:

شەوی رابردوو بەهۆی قەرەباڵغی رێوڕەسمێکی ئایینی جووەکان لە شارۆچکەی مێرۆن لە ئیسرائیل، لانیکەم 44 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

ئەو کەسانەی ئامدەبوون بۆ رێوڕەسمی (لاک بعومەر) چووبوون، بە گوێرەی ئامارەکان تا ئێستا بە فەرمی گیان لەدەستدانی ٤٤ کەس راگەیەندراوە و زیاتر لە ١٠٠ برینداریش هەیە.

رێوڕەسمی (لاک بعومەر) رێوڕەسمێكی ئایینیی جووەکانە، ساڵانە لەسەر چیای جرموق بەڕێوەدەچێت، کە لەسەر چیاکە مەزارگەی حاخام شەمعوون بار یووشای لێیە، مێژووەکەی بۆ سەدەی سێ دەگەڕێتەوە و بە پیرۆزترین مەزارگەکانی جووەکان دادەنرێت.

ئەو رێوڕەسمە ئاینییەنە کە زۆر لە ژمارەی رێپێدراو دیاریکرا خەڵک ئامادەیبوون گەورەترین رێوڕەسمە کە لە ئیسرائیل بەڕێوەچووبێت لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا. دەبوو شوێنەکە تەنها ١٠ هەزار کەس بچێت بەڵام ژمارەکان زۆر لەوە زیاتر بوون.

میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن رووداوەکە بە هۆی قەرەباڵغیە بووە کە تیایدا خەڵک کوتوون بەسەر یەکدیدا و بووەتە هۆی رووخانی پردێک.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button