هێڵی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاک کرایەوە

لڤین:

پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو هێڵی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شکا، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، ” سوپاس بۆ خودا بە هیمەتی تیمەکانمان لە ٢٤ کاتژمێردا هێڵەکە چاککرایەوە”.

سەبارەت بە دەستکردنەوە بە دابین کردنی ئاو بۆ ئەو بەشەی شاری هەولێر دەکەونە سەر ئەو هێڵە، ئاشکرای کردووە. ”پاش چاککردنەوە ئێستا بەشێوەی تێست پڕۆژەکە دەستی بەکارکردۆتەوە و ئاو گەیشتۆتە عەمباری سەرەکی ئاو”.

هەروەها ڕایگەیاندووە، ” پێشبینی دەکەین تا سبەینێ ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دابین بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button