بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر نەشتەرگەرییەکى دەگمەنى دڵ ئەنجام درا

لڤین:

ئەمڕۆ ( پێنج شەممە ٢٩ی نیسانی٢٠٢١ ) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، هێمن عەبدولڕەحمان پزیشکى پسپۆڕی نەشتەرگەریى دڵ و مولولەکانى خوێن، ڕاگەیاند، “ئێمە وەک تیمێکى نەشتەرگەرى کە ژمارەیەک پزیشکى پسپۆرمان لەگەڵدایە، لە شارى هەولێر نەشتەرگەرییەکى دەگمەنمان ئەنجام دا کە نەشتەرگەرى بوو بۆ پیاوێکى تەمەن ٧٥ ساڵ کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان و عێراق و چوارەم جارە لەسەر ئاستى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت”.

هەروەها باسی لەوەش کرد، “ئەو نەشتەرگەرییە بە بەرزترین تەکنیکى پزیشکى ئەنجام دراوە، لەگەڵ ئەوەى کە نەشتەرگەرییەکەی زۆر ترسناک بوو، ماوەى پێنج کاتژمێری خایاند و لە دواى ٢٤ کاتژمێریش دواى نەشتەرگەرییەکە، کەسەکە ڕەوانەى ماڵەوە کرایەوە”.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا، هێمن عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش دا، “لەمەودوا لە نەخۆشخانەکانى هەرێمی کوردستان ئەو تەکنیکە بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەى هەم بۆ هاووڵاتییانى کوردستان هەمیش بۆ هاووڵاتییانى عیراق و دەوروبەرى سوودى لێ وەربگرین، چونکە پێشتر بۆ ئەو جۆرە نەشتەرگییانە دەبوا هاووڵاتییانمان ڕوو لە وڵاتانى جیهان بکەن، بەڵام لەمەدوا لە هەرێمى کوردستان ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن”.

د. شەوکەت ساڵح پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانى دڵ، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئەو نەشتەرگەرییەى ئەنجام دراوە، بریتی بووە لە نەشتەرگەریى تەسککردنەوەى بۆڕی شاخوێنبەر و قەستەرەش لە یەک کاتدا”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button