فەرمانبەران دەتوانن سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماربكەن

لڤین:

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندووە، ”یاسای بودجەی عێراق كەوتووەتەبواری جێبەجێكردنەوە بەڵام میكانزمی جێبەجێكردنی ماددەی ١١ كە پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە تا ئێستا نادیارە”.

سەبارەت بە جێ بەجێکردنی مادەی ١١ی بوودجەی عێراق، ئاشکرای کردووە، ”پێویستە شاندێكی حكومەتی هەرێم لە هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سرووشتییەكان و دیوانی چاودێری دارایی بچێتە بەغدا، لەگەڵ شاندی هاوتایان لەبەغدا رێكبكەون لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی ماددەی 11 كە تایبەتە بە هەرێم”.

سەبارەت بە ناردنی پشکی هەرێم و ئەگەرەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و لێبڕینی مووچەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە،ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کردووە، ”هەر كاتێك بڕە پارەیەك لە بەغداوە هات بۆ هەرێم نابێت لێبڕینی موچە بمێنێت، بۆیە هەركات پارە لەبەغداوە هات هیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ لێبڕینی موچە، ئەگەر لێبڕینی موچە مایەوە ئەو كاتە ئێمە و فەرمانبەرانی هەرێمیش دەتوانین لە دادگای باڵاًی فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماربكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button