ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتییەوە لە پەرلەمانی کوردستان

لڤین:

پێشەوا هەورامی، وتەبیژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان،لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ ( پێنج شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەکانی داعش (یونیتاد)  پەسەند کرد، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکەین کە بەزووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گروپە تیرۆریستییە”.

وتەبێژەکە لە کۆتایدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ” ئەم یاسایە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی دارایی هاوکاری قوربانییان بن،  ئەم پڕۆژە کە بەشێکە لە ئاوات و خواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button