بزوتنەوەی گۆڕان

پارتی هەمان سیاسەتی حیزبی بەعس بەکاردەهێنێت

لڤین:

پاش ئەوەی لە میدیاکان و توڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕاگەیەندراو کە عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كەسایەتی دیاری سنوری شوان و چەمچەماڵە، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، یەکێک بوو لە دەنگە ناڕەزاییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەهۆی ناڕەزایەتیی لە سیاسەتەکانی بزوتنەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە.

هەروەها ئەوە ئاشکرا کرا کە مەسعود بارزانی، بەڵێنی دروستكردنی لیوایەك و دەمەزراندنی چەندین پلەداری سەربازی بە عەبدوڵا كوێخا موبارەك داوە.

ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ ) هۆشیار عومەر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە روداوی راگەیاند، ”عەبدوڵا كوێخا موبارەك چەندین ساڵە لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا هیچ پێگەیەکی رەسمی نییە و شوێنەکەی پڕکراوەتەوە”.

وتیشی”لە چەند ساڵی رابردو هێندەی بەناوی ناڕازییەوە هێرشی کردوەتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر لایەنەکانی دیکە قسەی نەکردوە. بەمە دەرکەوت بەشێکی زۆر لەوانەی رەخنە لە گۆڕان دەگرن لەبەر کۆمەڵێک لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی لە بنەمادا مەرامی دیکەیان هەیە”.

هەروەها وتیشی،”ئێمە هیچ لێدوان و کۆمێنتێکمان لەسەر ئەو پرسە نییە. بۆخۆی ئازادە، چونکە چەندین ساڵە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نەماوە.”

لەبارەی هۆکاری وازهێنانی ئەو کەسانە لە گۆڕان،رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، وتی”لە چوار ساڵی رابردودا ئەوەی وازی لە گۆڕان هێناوە یان لەترسا بوە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی، یان لە دۆسیەیەکی گەندەڵی تێوەگلاوە و دیسان ئێمە ناتوانین بیپارێزین، چونکە هێزی چەکدارمان نییە و هێزەکان بەدەست لایەنەکانی دیکەوەن، هەشە پەیوەندی بە ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆیانەوە هەیە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button