چۆن ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە سلێمانی بە نایاسایی بەشکرا

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بابەتێکی لەسەر دابەشکردنی ٤٥ هەزار پارچە زەوی لە شاری سلێمانی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، گەورەترین گەندەڵی و ساختەکاری و داگیرکاری لە مێژو سلێمانیدا لەم سێ ساڵەدا كراوە”.

لە بەشێکی تری بابەتەکەدا هاتووە، لە نێو فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگە ، فەرمانگەی زەوی و زار ھەیە، چۆنیان بوێت بەبێ شارەوانی تاپۆو حکومەت بەو شێوە زەوی تەخشان و پەخشان دەکەن”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوە:.

چۆن ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە سلێمانی بە نایاسایی بەشکرا..

گەورەترین گەندەڵی و ساختەکاری و داگیرکاری لە مێژو سلێمانیدا لەم سێ ساڵەدا كراوە..

لە نێو فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگە ، فەرمانگەی زەوی و زار ھەیە، چۆنیان بوێت بەبێ شارەوانی تاپۆو حکومەت بەو شێوە زەوی تەخشان و پەخشان دەکەن..

ئەو داگیرکاری و گەندەڵیەی لەم سێ ساڵەدا بەزەوی کراوە، لە مێژوی ئەم شارەدا وێنەی نەبوە..

ھەموو ئەم داگیرکاریەش بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدارەوە دەکرێت، لەبەر ئەوەی ھیچ بەڵگەنامەو تاپۆ و ھیچ شتێکی نیەو لە ئێستادا بوە بەھۆی دروستبونی چەندین کێشە.. لە ئایندەشدا سەدان دوژمنداری دروستدەکات…

چی لە کوێ داگیرکرا..

چەند بەرپرسێکی سەربازی بەناوی ھێزی پێشمەرگەوە نزیکەی ٢٣ھەزار پارچە زەویان بەبێ تاپۆو فەرمانی وزاری فرۆشتوەو بەشکردوە پشت فەرماندە و تاسڵوجە.

بەھای ھەر پارچەیەک لە ١٠ ھەزار بۆ ٣٠ ھەزار دۆلارە!! کۆی گشتی ئەو پارەی دەستیان کەوت ٣٣٢ ملیۆن دۆلارە!

ئاوباره‌

ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ

-به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه‌ هه‌زار دۆنم

به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ

ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى.

به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ

زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان …

-ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان

-کانى گۆمه‌ تاوەکو تانجه‌رۆ

خه‌لیفاوا ( بەناوی هێزەکانی حەفتا دابەشدەکرێت )

لە گەڕەکی باوەمردە لە ڕاپەڕین سەروی مزگەوتەکە، زەوی خزمەتگوزاری باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەو سەوزایی، ٢٠ پارچە زەوی لێجیاکراوەتەوە..

قولە رەیسی نزیکەی ٢٠ ھەزار پارچە..

باخچە لەگڕەکی زانکۆ تەنیشت فڕۆکەخانە..

به‌ ئامێرى پێشكه‌وتو و له‌ ئاسمانه‌وه‌ زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت! به‌ سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه‌ نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، دەستدرێژی بۆ سەر تاوەرو ھێڵی کارەبا دەکرێت..

ئێستا بە ھەزاران پارچە زەوی بە نایاسایی فرۆشراون و لە ئایندەدا کێشەی زۆر گەورەی بەدوا دێت…

ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە، ئەم زەویانە ھی کێن!!!

عەلی حەمە ساڵح

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button