سەرۆكایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک کۆماری ئاشکرا کرد

لڤین:

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە، ” پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩\٤\٢٠٢١ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كرد”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ”جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون، دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران، بەتایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چۆنیەتی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم پرۆسەكەدا كە خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەل و هەموو پێكهاتەكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بكات”.

هەروەها هاتوە، ”لە كۆبوونەوەكەدا داكۆكی لە پێویستیی تێپەڕاندنی ناكۆكی و ململانێكان و گفتوگۆ و لێكگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا كرایەوە و بەگرنگییەوە باس لە دوایین سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە و لایەنە عیراقییەكان كرا”.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەداوە، ”لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هێنانەدی یەكڕیزیی نیشتمانی و لێكنزیككردنەوەی بیروبۆچوونەكان كرا بە ئاراستەی تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و یەكخستنی هێز و تواناكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەكان”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ”تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، تیایدا جەخت لەوە كرایەوە كە ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی، خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە ناكات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button