گەریلا ڤیدیۆی تێکشکاندنی دوو تانکی تورکیای لە شێلادزێ بڵاوکردەوە
لڤین:
گەریلاکانی هەپەگە ڤیدیۆی تێکشکاندنی دوو تانک و کوشتنی چەند سەبازێکی تورکیای لە سنووری شێلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرماندەی “یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ” سەر بە هەپەگە ئاشکرایکردووە کە لە گوندی سێرێ سەر بە شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکیا هێرشێکیان ئەنجامداوە.
لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکەدا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لەو هێرشەدا کە لە27ی ئەم مانگەدا ئانجامیانداوە دوو تانک بە تەواوەتی تێکشکێنراون و سێ سەربازی تورکیاش کە لەناو تانکەکاندا بوون کوژراون و پێنج سەربازیش لە بارەگاکە و دەوروبەری تانکەکان بریندار بوون.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە پیشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو کە سەربازێکیان کوژراوە و دوو سەربازیشیان بریندار بووە بەڵام هەپەگە زانیارییەکانی ئەم چالاکییەی بەوشێوەی سەرەوە ڕاگەیاندووە.
فەرماندەیی “یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ” لە کۆتاییدا ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکراشی کردووە کە هێرشەیان لە ساڵیادی شەهید بوونی فەرماندە بەدران گوندک ڕەمۆدا ئەنجامداوە.