به‌هۆی پێكدادانی دوو كه‌شتی 400 ته‌ن نه‌وتی خاو رژایه ناو ده‌ریاوە

لڤین:
پێكدادانی دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر، بووەهۆی ڕژانی 400 ته‌ن نه‌وتی خاو بۆ ناو كه‌ناراوه‌كانی چین و نەوتەکەش بە درێژی 75 كیلۆمه‌تر بە ناو دەریاکەدا بڵاوبووەته‌وه.
ئاژانسە جیاهانییەکان لە زاری به‌رپرسانی ده‌ریایی چینەوە، ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆی پێكدادانی دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له‌به‌نده‌ری كینگداو، 400 ته‌ن نه‌وتی خاو رژاوەته ده‌ریای زه‌رد له كه‌ناراوه‌كانی چین، كه گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری وه‌رگرتنی نه‌وت و سوته‌مه‌نی لێیه.
ڕاشینگەیاندووە کە تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون، 12 كه‌شتی و به‌له‌می پاككه‌ره‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه له نه‌وته رژاوه‌كه ره‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌کە كراون، كه نەوتە ڕژاوەکە بە درێژایی 75 كیلۆمه‌تر بڵاوبوە‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته ئاشكرایانكردووه، روداوی پێكدادانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتووچۆی ئه‌و كه‌شتیانه نه‌بووه كه سه‌ردانی به‌نده‌ره‌كه ده‌كه‌ن.