ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان 73٪یان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین

لڤین:
ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکانی هەرێم بڵاوی کردەوە 73٪ی ئاوارەکان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین و کۆی ئاوارەکانیشە لە ئێستادا زیاتر لە 927 هەزار کەسە.
ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (927،910) ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو ژمارەیە (666،958 ئاوارەی ناوخۆن).
ناوەندەکە لە نوێترین ئاماریدا بڵاویکردەوە (240،794) پەنابەری سوری و (8661) پەنابەری تورکی و (10669) و پەنابەری ئێرانی و (746) پەنابەری فەڵەستینی و (82) کەس لە پەنابەری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت.
ئەوەشی روونکردووەتەوە: زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها (27٪) لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان (36) کەمپە، (73٪) لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
راشیگەیاندووە: (41٪) ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، (40٪) لە پارێزگای دهۆک و(19٪) لە پارێزگای سلێمانی.