ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 150 ملیۆنی تێپەڕکرد

لڤین:

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 150 ملیۆن کەسی تێپەڕ کرد و زیاتر لە سێ ملیۆن و 160 هەزا تووشبووی ڤایرۆسەکەش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە تۆمارکراوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبونەوەی تا ئێستا کە ماوەی نزیکەی 16 مانگە، لە 222 وڵات و هەرێمی فەرمی جیهاندا تۆمارکراوە.

بە گوێرەی دوای ئامار بەیانی ئەمڕۆ کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گەیشتە 150 ملیۆن و  256 هەزار و876 کەس، هاوکات ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 164 هەزار و 577 کەس.

ئامارەکان ئەوەش ئاشکرادەکەن لە کۆی ئەو ژمارە تووشبووە تا ئێستا 127 ملیۆن و 795 هەزار و 715 کەس چاکبوونەتەوە، ئەمریکاش تا ئێستا زۆرترین ژمارەی تووشبووانی تیادا تۆمارکراوە لە نزیکە 33 ملیۆنە و دوای ئەویش هیندستانە کە نزیکەی 18 ملیۆن و نیوە و ژمارەی کۆرۆنا لەهیندیستان لە ئێستادا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و میدیا جیهانیەکان باس لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی دەکەن لەو وڵاتەدا.

بەرازیل بە تۆمارکردنی زیاتر لە 14 ملیۆن و نیو تووشبوو لە پلەی سێهەمدایە و دوای ئەویش هەریەکە لە وڵآتەکانی فەڕەنسا و روسیا و تورکیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا دێت.

چین کە یەکەمجار ڤایرۆسەکەی تیادا تۆمارکرا تا ئێستا 90 هەزار و 624 تووشبووی تۆمار کردووە و هەرچەندە لە ژمارەی دانیشتوانیشدا یەکەمین وڵاتی گەورەی جیهانە، بەڵام توانیویەتی کۆنتڕۆڵی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بکات و لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەرزترین ئاماری رۆژانە کە تۆماری کردبێت 23 تووشبوو بووە لە رۆژێکدا.

عێراق لە ئاستی جیهاندا 24 هەمین وڵاتە و تا ئێستا ملیۆنێک و 51 هەزار توشبووی تۆمار کردووە کە لەو ژمارەیەش  نزیکەی 150 هەزخار کەسی لە هەرێمی کوردستاندایە، لە ئێستاشدا ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە لە ئاستی جیهاندا بە شێوەیەکی فراوان بڵآو دەکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button