بایدن: له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ئه‌مریكا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه دەمێنێتەوە

لڤین:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له ڕۆژهه‌ڵات و له ڕۆژئاوا درێژه به‌مانه‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ده‌ده‌ین و به‌هێزی ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش به سه‌رۆكی چین وتراوه.
جۆ بایدن وەک 46 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری خۆی لەدوای دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆک لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا جەختیکردەوە لە سەر ئەو پـلانانەی لە میانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاندن.
بایدن کە لەکاتی پـێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە ڕووداوێکی بێ پـێشینەدا، کە دوو خانم لە هەردوو کورسی سەرووی دانیشتبوون، کە ئەوانیش نانسی پـلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و کامڵا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی سینات.
له‌میانی قسەکانیدا بایدن رایگه‌یاند، له‌رۆژهه‌ڵات و له‌رۆژئاوا درێژه به‌مانه‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكا له‌روی سه‌ربازییه‌وه ده‌ده‌ین و به‌هێزی ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌شی له‌دواین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا به شی جیتپینگ سه‌رۆكی چین وتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رونیكرده‌وه، به‌سه‌رۆكی چینی راگه‌یاندوه لە هه‌ردوو زه‌ریای هێمن و زه‌ریای هیندی پێگه‌ی خۆیان به‌هێزده‌كه‌ن و ده‌مێننه‌وه، له‌ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ناتۆ كارده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی بۆ پرسی ئێران و له‌ئاسیاش بۆ پرسی كۆریای باكور له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا.
له‌باره‌ی روسیاشه‌وه رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا هه‌یه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه و پێیراگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا به‌دوای كێشه و ئاژاوه‌دا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام جوڵه و ره‌فتاره‌كانی روسیاش ده‌رئه‌نجامی خۆیان ده‌بێت و قبوڵكراو نین.