عەلی حەمەساڵح:

داھاتی باج و گومرگ چی لێھاتوە؟

لڤین:

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، سەبارەت بە داهت و باج و گومرگ نوسراوێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاندووە،” بۆ یەک ساڵ داھاتی باج و گومرگی ھەموو کوردستان ترلیۆنێک و ٦٨٢ ملیۆن دیناربوە”.

لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا هاتووە، ” بەرپرسە دزو فاسدەکان ناڕاستەوخۆ تەوژمێکیان دروستکردوە، خەڵک تاقەتی نەمێنێ گوێ لەو زانیاریانە بگرێت باس لە دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیان دەکات”.

دەقی نوسراوەکە

داھاتی باج و گومرگ چی لێھاتوە؟

بۆ یەک ساڵ داھاتی باج و گومرگی ھەموو کوردستان ترلیۆنێک و ٦٨٢ ملیۆن دیناربوە..

داھاتی قاچاخی و کۆمپانیاکاری بەرپرسەکان لە خاڵە سنوریەکان دوو ھێندەی ئەو پارە بوە کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی..

بەرپرسە دزو فاسدەکان ناڕاستەوخۆ تەوژمێکیان دروستکردوە، خەڵک تاقەتی نەمێنێ گوێ لەو زانیاریانە بگرێت باس لە دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیان دەکات.. بۆ ئەوەی کەس باسی تاڵانیان نەکات و ئەوانیش لە پاڵ دزی شارەوەدا خۆیان وەک ئەھلی خێر و ئاوەدانی پیشان بدەن.. بەڵام نا ئەگەر سەد حەملەی واش ھەبێت ناھێڵین ئەم تروسکایەی ماوە کۆتایی پێبێت..

چەند ڕۆژێکە بە وردی لێکۆڵینەوە لەو داھاتی باج و گومرگە دەکەم کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی..

-تێکڕای داھاتی خاڵە سنوریەکان بۆ مانگێکی پار ساڵ ٩١ ملیار دینارە!! بەرپرس و حزبەکانیان بە قاچاخی کۆمپانیاکاری دوو ھێندەیان دەستکەوتوە…

تێکڕای باج بۆ مانگێکی پار ساڵ ٤٠ ملیۆن دۆلار ھاتوەتە خەزێنەی گشتی! گەورە کۆمپانیاکانیان باج نادەن ئەوەی بۆری نەوت و گەورەترین پاڵاوگەی نەوت و گەورەترین کێڵگەی نەوت( ٣٨٪‏ نەوتی ھەموو کوردستان) ، وێستگەی کارەباو کارگەی چیمەنتۆ و …..ھتدی ھەیە و ناوی کارە باجێکی نەداوە جێگای باس بێت!! ئەمە بۆ گەورە کۆمپانیاکانی تریش ڕاستە!!

بەسە مانەوە لە حکومەتێک ئەمە حاڵی بێت!! بچوکترین خاڵی کارنامەو ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکات و زەوی نەوەکانی ئایندەش بدزێت، میللەتیش بێ موچە بکات و بەرپرسەکانیان خاونی سەدان ملیۆن دۆلارو چەندین کەناڵ و کۆمپانیا بن و خەریکی کڕینی کادرەکانیشت بن!!

عەلی حەمە ساڵح

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button