تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆكایەتی شارەوانی سیتەك، ڕایگەیاندووە،” بەمەبەستی پاككردنەوەی ناو تونێلی پێشڕەو لەخۆڵ و خاشاك، سبەینێ ( ٢٩ / ٤ / ٢٠٢١ )، بۆماوەی سێ كاتژمێر، لە ( ٨ی بەیانی تاوەكو ١١ی پێش نیوەڕۆ)، تونێلەكە دادەخرێت.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”داواش لە شۆفێران دەکەین، لەوماوەیەی تونێلەكە دادەخرێت، ڕێگای ئەزمەڕ بەكاربهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button