پۆلیسی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاندووە. ”بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک.ح.ر) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی شاوێس و بەپێی ماددە ( ٤١٣ ) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە، ”تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەمانچەی پێ بوو و دەستی بەسەردا گیرا، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button