سەبارەت بە بوودجەی پڕۆژەی رێگای (كەلار-سلێمانی) ڕوونکردنەوە دەدرێت
لڤین:
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێم، سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای (كەلار-سلێمانی) و داواکردنی بوودجەی پێویست بۆ تەواو کردنی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ” پڕۆژەی رێگای (كەلار-سلێمانی) كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن جێبەجێ دەكرێت، لە رۆژی ( ١٩ / ١٢ / ٢٠١٧ ) و لەسەردەمی كابینەی پێشوی حكومەت دەستكراوە بەكاركردن تیایدا”.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، بەنوسراوی فەرمی داوای زیاتر لە (70)ملیار دیناری دیكەی كردوە بۆ بەڵێندەر و تەواوكردنی پڕۆژەكە”.
دەقی رونكردنەوەكە:
پڕۆژەی رێگای (كەلار-سلێمانی) كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن جێبەجێ دەكرێت، لە رۆژی 19/12/2017و لەسەردەمی كابینەی پێشوی حكومەت دەستكراوە بەكاركردن تیایدا.
هەرچەندە لەكابینەی پێشودا تەنها یەك پێشینەی بۆ تەرخانكرا كە بڕەكەی تەنها شەش ملیار و (934)ملیۆن و (260)هەزار دینار بو، بەڵام لەماوەی تەنها ساڵ و نیوێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا، بەهۆی بەهەند وەرگرتنو گرنگیپێدانی پڕۆژەكە لەلایەن وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، بڕی (55)ملیار و (419)ملیۆن و (842) هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجكراوەو رێژەی ئەنجامدراویش گەیشتوەتە (53٪).
سەرباری تەواونەكردنی پڕۆژەكە لەكابینەی پێشودا، بەڵام دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بەردەوام جەخت لەسەر زو تەواوكردنی پڕۆژەی رێگای (كەلار- سلێمانی) دەكاتەوە، لەو سۆنگەیەوە لەماوەی تەمەنی ئەم كابینەیەدا پێنج جار بەشێوەیەكی مەیدانی ئەم پرۆژەیەو پرۆژەكانی وەزارەتی لە سنورەكە بەسەر كردوەتەوە، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەكانی كۆڵیوەتەوەو بەدواداچونی بۆ كردوە، لەپێناو خزمەتكردن بەهاوڵاتیان و دابینكردنی رێگایەكی سەلامەت بۆیان، ئەمە جگەلەوەی بەنوسراوی فەرمی داوای زیاتر لە (70)ملیار دیناری دیكەی كردوە بۆ بەڵێندەر و تەواوكردنی پڕۆژەكە، هاوكات وەزیری ئاوەدانكردنەوە دڵنیایی داوەتە بەڵێندەر كە بەمنزیكانە تەرخانكراوی ساڵانە بۆ پڕۆژەكە دەستنیشان دەكرێت.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21