پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکرێتەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ )، پاش بڕیارەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە”پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا  کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە “وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوەو تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەڕەتی تا ١١)ـی ئامادەیی”.

سەبارەت بە کردنەوەی درگاکانی قوتابخانە، لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاندووە “وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە خوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بڕیاریداوە لە پێناو بەردەوامبونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر”.

 

دەقی راگەیەندراوەكە…

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات  لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوەو تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەرەتی تا ١١)ـی ئامادەیی.

ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لەپێناو بەردەوامبونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبون و سودوەرگرتن لە وانەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەمو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button