لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆمەڵی بڕیاری نوێی ڕاگەیاند

لڤین:

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە ( ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ ) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند”بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت، حکومەت هەموو ڕێکارێک دەگیرێتەبەر”.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێدنیش ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئەوان چاوەڕوانی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەن لەسەر دۆخی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی بتوانن لە دوای جەژن دەست بە خوێندن بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە ڕۆژانی چەژن، جوتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد، ”لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا، هەرسێ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت لە هەرێمی کوردستان”.

هەروەها وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕونیکردەوە” بڕیاردراوە گەشتەکانی هاتن و چوون بۆ وڵاتی هیندستان ڕابگیرێت و هەر کەسێکش لەو وڵاتەوە بگەڕێتەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button