عەلی حەمەساڵح:

پارتی بە پارەی میللەت و پلەی سەربازی، هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەكڕێت

لڤین:

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی پەیوەندی کردنی هەریەكە لە عەبدوڵای كوێخا موبارەك ( ئەندامی جڤاتی نیشتمانی )، و مەلا سەربەست، ( ئەندامی جڤاتی گشتی ) بزوتنەوەی گۆڕان لە پێشتردا، و لە ئێستادا پەیوەندییان بە ریزەكانی پارتیەوە.

عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی،” ئەمە ڕێککەوتی حکومەت بوو !! ”.

لە بەشێکی تری نوسینەکەدا هاتووە، ” جگەلەوەی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا، گەندەڵی حوكمڕانی تەنیوە”.

هەروەها نوسیویەتی”ئەوانەی بەنایاسایی لەسەر گۆڕان نانبڕاو کران ناگەڕێنەوە، بەڵام پارتی بە پارەی میللەت و پلەی سەربازی ھەڵسوڕاوی گۆڕان دەکڕێت”.

وەک ڕەخنەیەک لە بەشداری بزوتنەوەکەی لە کابینەی حکومەتی هەرێم، لە کۆتای نوسینەکەیدا، عەلی حەمەساڵ نوسیویەتی ” ئەمە نە بەشداریە و نەشەراکەت ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button