وەزارەتی دارایی زیاتر لە 24 ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی سلێمانی تەرخانکرد

لڤین:

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 24 ملیار دینار بۆ ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی سلێمانی دەربڕی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕەزامەندیی داوە، لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو 318 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (22) پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە “دوای ڕاوێژو کۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لەسەر داخوازیی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (7931) لە 29/11/2020دا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە نوسراوی ژمارە(2557) لە 25/2/2021 و دوای کۆبونەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری ڕەزامەندیی درا، لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو 318 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (22) پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە 5/11/3022 لە 25/4/2021 دا ڕەزامەندیی خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراوانەی ڕەزامەندییان لەسەر درابوو؛ پەسەندکرد.

هەڤاڵ ئەبووبەکر ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئەو هەنگاوە، هەنگاوێکی گرنگ و شایستەیە بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی کارو بوژانەوە لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا.

پرۆژەکان:



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button