تا کۆتایی ئەمساڵ دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بەردەست دەبێت

لڤین:

کۆمپانیای فایزەر لە هەوڵی بەردەستخستنی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و رایگەیاند تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرەکە بەردەست دەبێت.

ئاڵبێرت بورلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دەرمانی فایزەر بە کەناڵی سی ئێن بی سی رایگەیاند، خەریكی تاقیکردنەوەی دەرمانی چارەسەری کۆرۆنان، کە لەهەردوو جۆری دەرزیی و حەب دەبێت.

ئەو بەرپرسەی کۆمپانیاکە روونیکرەدەوە هەرچەندە نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەری ڤایرۆسەکە وەک حەب بەردەست بێت کە کەسی تووشبوو دەتوانێت دوای دیاریکردنی ڤایرۆسەکە لە جەستەیدا بەکاری بهێنێت.

کۆمپانیای ڤایزەر لە ئێستادا ڤاکسینی بۆ نەخۆشیەکە خستووەتە بەردەست و بە جیهاندا بڵاوی کردووەتەوە، بەڵام ڤاکسینەکە بەهۆی گرانی نرخ و شێوازی گواستنەوەی زۆرتر لە ئەمریکا بەکار دەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button