سەرۆکی حکومەت رەزامەندی نەداوە لەسەرف کردنی سولفە بۆ تەواو کردنی ڕێگای کەلار-دەربەندیخان

لڤین:

ھاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، و سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان،لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە ”بەپێی زانیاریەکان سەرۆکی حکومەت رەزامەندی نەداوە لەسەرف کردنی سولفە بۆ تەواو کردنی ئەو پرۆژە گرنگانەی کابینەکانی پێشو”.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە ”ڕێگای نێوان کفری کەلار ٪‏٩٨ی کارەکانی کۆتای ھاتوەو لەماوەیەکی نزیکدا بەڕوی شۆفێراندا دەکرێتەوە، داوامان کرد دەستو برد بکرێت لەکۆتای ھێنان بەپرۆژەکەو بەڵێنیاندا لەماوەیەکی نزیکدا کارەکانیان کۆتای پێ بێنن”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە ”ئەوەی جێگای نیگەرانیە ڕێگای نێوان دەربەندیخان کەلارە کەتاکو ئێستا ٪‏٥٦ی کارەکانی کۆتای ھاتوە، ئەو ڕێگایە ڕۆژانە کارەساتی دڵتەزێنی تێدا ڕوو دەدات و حکومەتی ھەرێم خۆی بەخاوەنی ئەو ڕێگایە نازانێت و لەکاتی خۆیدا پارەیان بۆ سەرف ناکات،لەئێستادا زۆر بەخاوی کار لەپرۆژەکەدا ئەنجام دەدرێت وەپێیان ڕاگەیاندین لە ماوەیەکی نزیکدا کاری پرۆژەکە ڕادەگیرێت لەبەر سەرف نەکردنی سولفەکانیان”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەی، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان، هاتووە” بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێمە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نوسراویان کردوەو سەرۆکی حکومەت رەزامەندی نەداوە لەسەرف کردنی سولفەکانیان بۆ کۆتای ھێنان بەکار کردن لەو پرۆژە گرنگ و ستراتیجیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button