سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق:

هێرشکراوەتە سەر پەیامنێر و کامێرامانی ئاژانسی وڵات

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، سەندیکاى نیشتمانى ڕۆژنامەنووسانى عێراق، سەبارەت بە هێرشی پاسەوانانی پەرلەمان بۆ سەر میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕایگەیاندووە” هێرشکراوەتە سەر پەیامنێر و کامێرامانی ئاژانسی وڵات”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” پاسەوانەکانى پەرلەمان هەستان بە هێرشکردنە سەر چەند ڕۆژنامەنووسێکى ئاژانسى وڵات کە پێکهاتبوون لە تەمەن عەبدوڵا پەیامنێر و محمەد خەلیل شوانى کامێرمان، دەستدرێژیان کردە سەریان لەکاتى هەستانیان بەکارى پیشەیى خۆیان کە روماڵکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بوو، هاوکات ڕێگەیان نەدات ڕوماڵەکە بکەن و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیان گرت”.

هەروەها هاتووە” سەندیکاى نیشتمانى ڕۆژنامەنووسانى عێراق، ئیدانەى ئەو حاڵەتە بەردەوامەى ڕێگرى لە ڕۆژنامەنووسان دەکات، وە هێرشکردنە سەریان ڕەتدەکاتەوە لەکاتى بەئەنجام گەیاندنى پیشەکەیان، هەروەها پاڵپشتیان دەکات”.

هاوکات، سەندیکاى نیشتمانى ڕۆژنامەنووسانى عێراق، داوا لەهێزە ئەمنیەکان دەکات بوەستن لە رێگرى و دەستدرێژى کردنە سەر ڕۆژنامەنووسان کە تەنها کاریان گواستنەوەى ڕووداوەکان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button