کاندیکردنی شڤان سەعید بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتدەکرێتەوە

لڤین:

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی مامۆستا شڤان سەعیدی بە ناحەق زیندانیکراو، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی، رایدەگەیەنن ”ئێمە وەکو بنەماڵەی مامۆستا شڤان ئەم ھەوالە رەتیدەکەینەوە کە خۆی کاندیدبکات و ھیچ پەیوەندیەکی بەم لایەن و باتەوە نیەو ئەم ھەنگاوە لەبەرژەوەندی کورەکەماندا نیە و خزمەت بە کەیسەکە ناکات، ئەمرۆ رێککەوتی ٢٧/٤/٢٠٢١ لە دوایین پەیوەندیدا لەگەڵ ئێمە ناوبراو ئاماژەی بەم بابەتە نەکردوە، ئەو ئێستا لە زینداندا نەخوشە و لە ئێستادا ھەموو ھەولێکمان تەنیا بۆ ئازادکردنیەتی، کە ئەم زیندانیانە خاوەن خەباتێکی مەدەنین نەک بە تەمای پۆست و خۆ کاندیدکردن کە مافی رەوای خۆشیانە، بەڵام دوای ئازادبونی خۆی بریاری سیاسی خۆی ئەدات”.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

رونکردنەوەیەک بۆ/ ڕای گشتی

مامۆستا شڤان سەعید بەرۆشکێ کە زیاتر لە شەش مانگە رفێنراوە و لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ لەدادگایەکی نا عادیل دا بە سزای شەش سال زیندانی لەگەڵ ھاورێکانی سزادران، دوای ئەم بریارە لە رێککەوتی ٢٠/٤/٢٠٢١ لە لایەن حزبێک بەناوی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، لەگەل مامۆستا شڤان قسەمان کردوە و رازی بوە لەسەر خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەنجۆمەنی نوێنەرانی عێراق.

ئێمە وەکو بنەماڵەی مامۆستا شڤان ئەم ھەوالە رەتیدەکەینەوە کە خۆی کاندیدبکات و ھیچ پەیوەندیەکی بەم لایەن و باتەوە نیەو ئەم ھەنگاوە لەبەرژەوەندی کورەکەماندا نیە و خزمەت بە کەیسەکە ناکات، ئەمرۆ رێککەوتی ٢٧/٤/٢٠٢١ لە دوایین پەیوەندیدا لەگەڵ ئێمە ناوبراو ئاماژەی بەم بابەتە نەکردوە، ئەو ئێستا لە زینداندا نەخوشە و لە ئێستادا ھەموو ھەولێکمان تەنیا بۆ ئازادکردنیەتی، کە ئەم زیندانیانە خاوەن خەباتێکی مەدەنین نەک بە تەمای پۆست و خۆ کاندیدکردن کە مافی رەوای خۆشیانە، بەڵام دوای ئازادبونی خۆی بریاری سیاسی خۆی ئەدات.

لێرەوە دوادەکەین کەیسی زیندانیانی بادینان نەکرێتە ماددەیەک بۆ توڵە و شەڕی سیاسی، ھەروەھا سوپاسی ھەموو خەلکی کوردستان، ھێزە سیاسیەکان، نەتەوە یەکگرتوەکا، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ولاتان دەکەین لە ھەرێم و عێراق کە ھاوخەم و ھاکارمانن، داواش لە دادگای تەمییز دەکەین پێداچۆنەوەیەکی یاساییانە بکات و ئەم چالاکوان و رۆژنامەنوسانە ئازادبکات، چۆنکە بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا بوە ئەم زیندانیانە بێ تاوانن و ئەم بریارە ناعادیلەی دراوە سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەکات.

ئازادی بۆ مامۆستا شڤان سەعید و ھاورێکانی کە لەسەر رەخنەو بیرورای جیاواز زیندانیکراون

بنەماڵەی مامۆستا شڤان سەعیدی بە ناحەق زیندانیکراو

٢٧ی ٤ی ٢٠٢١

دھۆک

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button